وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکاوە بە "هەنگاوێک بۆ جەنگ" و "پێشێلکردنی ئاگربەست" دادەنێت.
ئاوێنە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نوسیویەتی "هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بازرگانی و بە بارمتەگرتنی تاقمەکەی، پێشێلکارییەکی گەورەیە".
وتیشی "ئێران دەزانێت چۆن سنووردارکردنەکان پووچەڵ بکاتەوە، چۆن بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی بکات و چۆن لە بەرامبەر ملھوڕیەکاندا خۆڕاگر بێت".
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا بڵاودەکرێنەوە کە تەنها چەند کاتژمێرێک بۆ کۆتاییهاتنی ماوەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا ماوە.