ئاراس شێخ جەنگی: ئەوەی بڵاوکراوەتەوە لەبارەی چەکەکانی ئەمریکا لێدوانی من نییە
  2026-04-21       1111       
ئاراس شێخ جەنگی

ئاراس شێخ جەنگی بەئاوینەی راگەیاند "ئەوەی لەبارەی چەکەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە لێدوانی من نییەو ئەو پەیجەش کە بلاویکردوەتەوە هیچ پەیوەندییەکی بەمنەوە نییە".

 

ئاوینە: ئاراس شێخ جەنگی بەئاوێنەی راگەیاند "ئەو پەیجەی فەیسبووک کە بەناوی منەوەو لەبارەی چەکەکانی ئەمریکا پۆستێکی کردووە، هیچ پەیوەندییەکی بەمنەوە نییەو پەیجی من نییەو لەوبارەشەوە هیچ پۆست‌و لێدوانێکم بڵاونەکردوەتەوە".

راشیگەیاند "خوازیارم ئەوەش بۆ رای گشتی روون بکەمەوە کە من پەیجی فەرمی خۆمم هەیەو پێویست ناکات جگە لەپەیجە فەرمیەکەم باوەڕ بەهیچ پەیجێک بکەن کە لەسۆشیال میدیا بەناوی منەوە پۆست‌و لێدوان بڵاودەکاتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×