دۆناڵد ترەمپ لەنوێترین پۆستیدا ئەمشەو رایگەیاند کە دۆخی ئاگربەسدت درێژ دەکاتەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران، تا تاران پێشنیارەکانی پێشکەش دەکاتو دەگەڕێنەوە بۆ "گفتوگۆکان".
ئاوێنە: ترەمپ راشیگەیاند "بەپشتبەستن بەو ڕاستییەی کە حکومەتی ئێران بەشێوەیەکی جددی دابەش بووە، ئەمەش شتێکی سەرسوڕهێنەر نییەو لەسەر داوای فیڵد مارشال عاسیم مونیرو سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، داوامان لێکراوە هێرشەکەمان بۆ سەر ئێران دوابخەین تا ئەو کاتەی سەرکردەکان و نوێنەرانی ئێران بتوانن بگەنە پێشنیازێکی یەکگرتوو. بۆیە فەرمانم بە سوپاکەمان کردووە کە درێژە بەگەمارۆکە بدات و لەئامادەباشی تەواودا بمێنێتەوە. لە هەمان کاتدا ئاگربەست درێژ دەکەمەوە تا ئەو کاتەی پێشنیارەکە پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆکان کۆتایی پێدێت".