ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا ناردنی دۆلار بۆ عێراق ڕادەگرێت بەمەبەستی گوشارخستنە سەر میلیشیاکان
  2026-04-22     

ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی سێشەممە لە زاری بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ناردنی دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرتووە و بەرنامەکانی هاریکاریی ئەمنیی لەگەڵ سوپای ئەو وڵاتە سڕ کردووە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ گوشارخستنە سەر بەغدا بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیا سەر بە ئێران کە لە وڵاتەکەدا بوونیان هەیە.

ئاوێنە: ​ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەم دواییانەدا ڕێگرییان کردووە لە گەیاندنی نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری کاشی ئەمریکی (کە داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراقە) لە هەژمارەکانی بانکی یەدەگی فیدراڵی لە نیویۆرکەوە.

​ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، واشنتن بەغدای ئاگادار کردووەتەوە کە پارەدارکردنی هەندێک لە بەرنامەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەشقی سەربازی ڕادەگرێت، تا ئەو کاتەی هێرشی میلیشیاکان کۆتایی پێدێت و دەسەڵاتدارانی عێراق هەنگاو بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان دەنێن.

​سەرەتای ئەم مانگە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باڵیۆزی عێراقی بانگهێشت کرد، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر دامەزراوەیەکی دیپلۆماسیی سەرەکیی ئەمریکا لە بەغدا، ئەمەش بەدوای زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا هات کە واشنتن تاوانەکەی خستە ئەستۆی "میلیشیا تیرۆریستییەکانی" هاوپەیمانی ئێران.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×