بڕیار بو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه بۆ رۆژی هه‌ینی دواخرا.
ئاوێنه: ئه‌میندارێتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بڕیاردرا به دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی چوارچێوه بۆ رۆژی هه‌ینی، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به گفتوگۆ و گه‌یشتن به ئه‌نجام له‌باره‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ماوه‌ی واده‌ی ده‌ستوریدا.
رۆژی دوشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی پرسی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوه‌وه و كۆبونه‌وه‌كه به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات.
پاش كۆبونه‌وه‌كه عه‌باس عامری، ئه‌مینداری گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، وتی، كه‌شی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چوارچێوه‌ی ئه‌رێنی بوه، تێیدا ته‌واوی بۆچونه‌كان له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه خرانه‌ڕو و گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه پێویستی به كاتی زیاتره.
وتیشی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاریدا رۆژی چوارشه‌ممه جارێكی دیكه كۆببێته‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.