محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگربه‌ستی ته‌واو كاتێك مانای هه‌یه كه به گه‌مارۆی ده‌ریایی پێشێل نه‌كرێت. ده‌شڵێت، كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز له‌كاتێكدا كه ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كرێت، مه‌حاڵه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، "ئاگربەستی تەواو کاتێک مانای هه‌یه کە بە گەمارۆی دەریایی و بە بارمتەگرتنی ئابوریی جیهان پێشێل نەکرێت و شەڕانگێزیی زایۆنییەکان لە هەمو بەرەکاندا ڕابگیرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "کردنەوەی گەروی هورمز لە کاتێکدا کە ئاگربەست بەشێوەیەکی زەق پێشێل ده‌كرێت، مەحاڵە."
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وتوشیه‌تی " بە دەستدرێژیی سەربازی نەگەیشتن بە ئامانجەکانیان، بە ملھوڕیش پێی ناگەن. تەنیا ڕێگە، داننانه بە مافەکانی گەلی ئێران‌دا."