دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و 8 ژنه خۆپیشانده‌ره‌ی راگرتوه كه پێشتر داوای له‌و وڵاته كردبو له‌سێداره‌یان نه‌دات و ده‌شڵێت، سوپاسی سه‌ركردایه‌تی ئێران ده‌كه‌م كه گوێیان له داواكه‌م گرت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، هه‌واڵێكی زۆر خۆش، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاگاداركرامه‌وه كه ئه‌و هه‌شت ژنه خۆپیشانده‌ره‌ی بڕیاربو ئه‌مشه‌و له ئێران له‌سێداره بدرێن، له‌سێداره نادرێن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ده‌ستبه‌جێ چوار ژنیان ئازاد ده‌كرێن، چواره‌كه‌ی دیكه سزای یه‌ك مانگ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، زۆر سوپاسی ئێران و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كه‌م كه به‌م داواكه‌ی منه‌وه هاتن وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكاو پلانی له‌سێداره‌دانی ئه‌و هه‌شت ژنه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە پەیامێكدا داوای لە بەرپرسانی ئێران كرد ئەو هەشت ژنە لە سێدارەنه‌ن كە لە خۆپیشاندانەكانی وڵاته‌كه‌دا دەستگیركران.
له‌دوای ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران رایگه‌یاند، تره‌مپ به پشتبه‌ستن به هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراوی میدیا نه‌یاره‌كان، بانگه‌شه‌ی بونی سزای سێداره‌ی هه‌شت ژنی له ئێران كردوه.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ یه‌ك له‌و ژنانه سزای كۆتایی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رنه‌چوه.