وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ماوه‌ی سێ بۆ پێنج رۆژی دیاریكردوه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و ده‌ڵێت، هیچ واده‌یه‌كی كۆتایی بۆ ئاگربه‌ست دیاری نه‌كراوه.
ئاوێنه: كارۆلاین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان باسی له‌وه كرد كه پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ تره‌مپ ئاگربه‌ستی درێژكرده‌وه، ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامێكی یه‌كگرتوی سه‌ركردایه‌تی ئێرانه.
به‌قسه‌ی كارۆلاین لیڤیت، دابه‌شبونێكی نێوخۆیی گه‌وره له‌نێوان سه‌ركرده ئێرانییه‌كاندا هه‌یه‌و ناكۆكی له‌نێوان سه‌ركرده واقعبینه‌كان و توندڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی "توڕه‌یی ئابورییه‌وه" به‌رده‌وامه له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا له‌نێویشیاندا گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ واده‌یه‌كی كۆتایی له‌باره‌ی ئاگربه‌ست دیاری نه‌كراوه.
لیڤیت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن تره‌مپ ماوه‌ی سێ بۆ پێنج رۆژی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه دیاری كردوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تره‌مپ هیچ واده‌یه‌كی كۆتایی دیاری نه‌كردوه‌و رازییه به گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌و له‌وه تێده‌گات كه ئێران له دۆخێكی زۆر لاوازدایه.
وتیشێ، بڕیاره‌كه ئێستا لای تره‌مپ خۆیه‌تی.