دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ په‌له‌یان نییه له‌گه‌ڵ ئێران و پێشی وایه ئه‌و گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌ی كه خستویانه‌ته سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران، زیاتر رژێمی ئه‌و وڵاته ده‌ترسێنێت تاوه‌كو بۆردومان.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هیچ گوشارێكی کات" لەباره‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه هه‌یه نییه‌و په‌له‌شیان نییه له ڕێککەوتن لەسەر کاتێکی نوێ بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران.
تره‌مپ كه دوێنێ بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگرەبەستی لەگەڵ ئێران بۆ ماوەیەکی نادیار دا، جەختی کردەوە کە ئەو هەواڵانەی باس لە "مۆڵەتی 3 بۆ 5 ڕۆژ" دەکەن بۆ درێژکردنەوەکە، "هەڵەن".
هەروەها تره‌مپ له‌باره‌ی ئەو کەشتیانەی ئه‌مڕۆ لە گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و دەستیان بەسەردا گیراوە، وتی: "ئەوانە کەشتیی ئەمریکی نەبون"، ئاماژەی بەوەش کرد کە له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخەکە دەکات.
سەبارەت بەوەی کەی ئه‌گه‌ری هه‌یه جەنگ کۆتایی بێت، ترەمپ وتی "هیچ کاتێکی دیاریکراو" نییە و پەلەشیان نییە له‌گه‌ڵ ئێران.
ترەمپ ڕایگەیاند: "خەڵک دەڵێن من دەمەوێت بەهۆی هەڵبژاردنە به‌راییه‌كانه‌وه کۆتایی به جه‌نگ بهێنم، بەڵام ئەوە ڕاست نییە"و وتیشی کە ئیدارەکەی دەیەوێت "ڕێککەوتنێکی باش بۆ گەلی ئەمریکا بەدەستبهێنێت.
ترەمپ سەبارەت بە ڕژێمی ئێران وتی: "گەمارۆ (ده‌ریاییه)کە زیاتر لە بۆردومانەکە دەیانترسێنێت. ئەوان ساڵانێکە بۆردومان دەکرێن، بەڵام ڕقیان لە گەمارۆکەیە."
هەروەها سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ستایشی عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی كرد‌و وتی، پیاوێکی زیرەکە و پێشبینیشی كرد كه كاتێك دانوستانه‌كان ده‌ستیان پێكرده‌وه، عراقچی دیسان ئاماده‌ی دانوستانه‌كان بێت.