دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، فه‌رمانی به هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی كردوه هه‌ر به‌له‌مێكی ئێرانی له‌ناوبه‌رن كه خه‌ریكی چاندنی مین بێت له گه‌روی هورمز. ده‌شڵێت، ئێران به دۆخێكی زۆر سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كێ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكدا له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، فەرمانم بە هێزی دەریایی ئەمریکا کرد هەر بەلەمێک، هەرچەندە بچوکیش بێت، بێ هیچ دودڵییه‌ك تەقەی لێ بکەن و لەناوی بەرن ئەگەر خەریکی چاندنی مین بێت لە ئاوەکانی گەروی هورمزدا.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، کەشتییە دەریایییەکانی ئێران، کە 159 دانەن، نوقمی ده‌ریا كراون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئامێره‌كانی لابردنی مینی ئه‌مریكا له ئێستادا خەریکی پاککردنەوەی گەروەکەن. لێرەوە فەرمان دەدەم ئەو پڕۆسه‌یه بەردەوام بێت، بەڵام بە ئاستێکی سێ هێندە به‌رزتر.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێران به دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كێ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، ئه‌وان هه‌ر نازانن كێ سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌و ململانێ ناوخۆییه‌ی له‌نێوان توندڕه‌وه‌كانی ئێران و میانڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه، ململانێیه‌كی شێتانه‌یه كه به‌قسه‌ی ئه‌و توندڕه‌وه‌كانی ئێران "به‌خراپی له مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌دۆڕێن" و میانڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش "زۆر میانڕه‌و نین به‌ڵام خه‌ریكن متمانه به‌ده‌ستده‌هێنن."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتوشیه‌تی، كۆنترۆڵی تەواومان بەسەر گەروی هورمزدا هەیە، هیچ کەشتییەک ناتوانێت بچێته ناوه‌وه یان بچێتە دەرەوە بەبێ ڕەزامەندی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتوەکان. گەروەکە، به‌ته‌واوه‌تی داخراوه تا ئەو کاتەی ئێران دەتوانێت بگاتە ڕێککەوتن له‌گه‌ڵمان.