سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رێككه‌وتنییان هه‌یه‌و له‌م رۆژانه‌شدا رێككه‌وتنه‌كه ئیمزاده‌كه‌ن.
ئاوێنه: بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له به‌غدا سه‌ردانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێی له په‌رله‌مانی عێراق، كرد‌و تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقییان كرد.
بافڵ تاڵه‌بانی، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، له لێدوانێكدا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی "له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ رێككه‌وتنمان هه‌یه‌و له‌م رۆژانه‌دا رێككه‌وتنه‌كه ئیمزا ده‌كه‌ین."
وتیشی "هاتوین سوپاسیان بكه‌ین و بزانین چیمان پێویسته له‌یه‌كتری، ئه‌م سه‌ردانانه ئاسایین."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له به‌غدا پێكه‌وه كارده‌كه‌ن، وتی، "له هه‌مو شوێنێك پێكه‌وه كارده‌كه‌ین."