ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌ندامێتی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌وه‌ش ناوبراو پۆستی رێكخه‌ری گشتی له‌ڕوی یاساییه‌وه له‌ده‌ستده‌دات.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ره‌تكرده‌وه، كه تێیدا ئه‌ندامێتی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌سه‌ندكراوه.
یاسین حه‌مه عه‌لی، رێگه‌پێدراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان/گردی زه‌رگه‌ته، تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه.
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له‌سه‌ر بنه‌مای په‌سه‌ندكردنی ئه‌ندامبونی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه كاندید كرد‌و له ناوه‌ڕاستی مانگی دوی ئه‌مساڵ له كۆنفرانسی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به رێكخه‌ری گشتی هه‌ڵبژێردرا.
