مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن، ئێمه له ئێران، توندڕه‌و و میانڕه‌ومان نییه، هه‌مومان ئێرانیین.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ژماره‌كانی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، یه‌ك په‌یامی هاوبه‌شیان بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایان داوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ وتی، ئێران به دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و نازانن كێ سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات و ئه‌و ململانێ ناوخۆییه‌ی له‌نێوان توندڕه‌وه‌كانی ئێران و میانڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه، ململانێیه‌كی شێتانه‌یه.
پزیشكیان و قاڵیباف له په‌یامه‌كه‌یاندا وتویانه "له ئێرانی ئێمه، توندڕه‌و و میانڕه‌و بونی نییه، هه‌مومان ئێرانی و شۆڕشگێڕین و به یه‌كگرتویی پۆڵایینی نێوان میلله‌ت و حكومه‌ت و شوێنكه‌وتویی ته‌واوه‌تی بۆ رێبه‌ری باڵای شۆڕش، ده‌ستدرێژیكاریی تاوانبار پاشگه‌ز ده‌كه‌ینه‌وه."
ئه‌وان وتوشیانه "یەک خودا، یەک ڕێبەر، یەک نەتەوە و یەک ڕێگا(مان هه‌یه) كه ئەویش ڕێگای سەرکەوتنی ئێرانی ئازیزتره لە گیان."