وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ له‌دژی ئێران راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكاین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئێران بۆ چاخی به‌ردین
ئاوێنه: یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل "چاوه‌ڕێی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رله هه‌مو شتێك پڕۆسه‌ی له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ست به عه‌لی خامنه‌یی ته‌واو بكات."
كاتز هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردوه كه به كردنه ئامانجی ژێرخانی وزه‌و ئابوری، ئێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ "چاخی به‌ردین."
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل وتوشیه‌تی "هێرشی ئه‌مجاره جیاواز و كوشنده ده‌بێت و گورزی وێرانكه‌ر له خاڵه ئازارده‌ره‌كان ده‌وه‌شێنن."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر ئێران رایگه‌یاندبو، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تاران نه‌گه‌نه رێككه‌وتنێكی كه جێی ره‌زامه‌ندی واشنتۆن بێت بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ، ئه‌وا ئێران "ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ چاخی به‌ردین."