دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه په‌رۆشی كۆتاییهێنان بێت به شه‌ڕی ئێران و ده‌ڵێت، من كاتێكی زۆرم له‌به‌رده‌ستدایه به‌ڵام كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا نییه‌و به‌خێرایی ده‌ڕوات.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی تروس سۆشیاڵ، ره‌خنه‌ی توندی له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز و كه‌ناڵی سی ئێن ئێن كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باسیان له‌وه كردوه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌رۆشی كۆتاییهێنانه به جه‌نگی ئێران و به "شكستخوارد" و "چه‌واشه‌كار" ناوی بردون.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه هیچ گوشارێكی له‌سه‌ر نییه تاوه‌كو په‌رۆش بێت بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئێران و وتوشیه‌تی "من هه‌مو كاتی جیهانم له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام بۆ ئێران وا نییه‌و كات به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه دۆخی ئێران به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، رێككه‌وتن ته‌نیا كاتێك ده‌كرێت كه گونجاو و باش بێت بۆ ئه‌مریكا، هاوپه‌یمانه‌كانمان و هه‌مو جیهان.