دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئاگربه‌ستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته درێژكراوه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، ئاگربه‌ستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی دیكه درێژكرایه‌وه ئه‌وه‌ش دوای كۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نی لوبنانی و ئیسرائیل له نوسینگه‌كه‌ی خۆی له كۆشكی سپی.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان لایه‌نی لوبنانی و ئیسرائیل كه جێگره‌كه‌ی جه‌ی دی ڤانس و هه‌روه‌ها ماركۆ روبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌ی بون، "به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش" به‌ڕێوه‌چوه.
وتیشی، ئه‌مریكا كارده‌كات بۆ هاوكاریكردنی لوبنان بۆ پاراستنی وڵاته‌كه له حزبوڵا.
تره‌مپ قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد‌و رایگه‌یاند، شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆی كه له‌م "كۆبونه‌وه مێژوییه‌دا" به‌شداری كردوه‌و وتیشی، چاوه‌ڕێیه له ئاینده‌دا میوانداری جۆزیف عه‌ون، سه‌رۆك لوبنان و بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بكات و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا دێنه كۆشكی سپی.
له كۆبونه‌وه‌كه باڵیۆزانی ئیسرائیل و لوبنان له واشنتۆن و هه‌روه‌ها هه‌ردو باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل و لوبنان گفتوگۆیان كردوه. ئه‌وان باسیان له‌وه كرد كه سه‌رنجی دانوستانه‌كانیان له‌سه‌ر جڵه‌وكردنی حزبوڵایه.