وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پاداشتی تا 10 ملیۆن دۆلار ده‌ده‌نه هه‌ر كه‌سێك كه زانیاریی بدات له‌باره‌ی ئه‌بو ئالا وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتی گروپی كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا و سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانی عێراق.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پاداشتێك تا بڕی 10 ملیۆن دۆلار ده‌ده‌نه هه‌ر كه‌سێك كه زانیاریی بدات له‌باره‌ی هاشم فه‌نیان ره‌حیم سه‌ڕاجی كه به ئه‌بو ئالا وه‌لائی ناسراوه و ئه‌مینداری گشتی كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دایه، كه گروپێكی چه‌كداریی هاوپه‌یمانی ئێرانه له عێراق.
ئه‌بو ئالا وه‌لائی هاوكات یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانی عێراق.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، چه‌كداره‌كانی كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا، "هاوڵاتی مەدەنی عێراقییان کوشتون و هێرشیان کردوەتە سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەروەها هێرشیان كردۆته سەر بنکە سەربازییەکان و کارمەندانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا."
وه‌زاره‌ته‌كه داوای له هه‌ر كه‌سێك كردوه كه زانیاریی له‌باره‌ی ناوبراو هه‌یه، له رێگه‌ی هێڵی تۆر و به‌رنامه‌ی سیگناڵه‌وه بۆیان بنێرێت، كه ره‌نگه زانیارییه‌كه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه بێت بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌مریكاو پاداشتیشی پێ بدرێت.
پێشتریش پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پاداشتێکی 10 ملیۆن دۆلاری تەرخانكرد بۆ هەر کەسێک زانیاری‌یان پێده‌دات لەسەر ئەبو حسێن حمێداوی، ئەمینداری گشتی كه‌تبیه‌كانی حزبوڵای عێراق.