سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوه‌وه ئه‌وه‌ش له‌سایه‌تی نیگه‌رانییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وێڕای ئه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی دیكه راگه‌یه‌ندرا.
ئاوێنه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌شێوه‌یه‌ك كه له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 106 دۆلار و 1 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس به 96 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه هات كه شه‌وی رابردو میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه سیستمی به‌رگریی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان له تاران چالاككراوه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌ند ئامانجێكی دوژمنكارانه. هه‌روه‌ها هه‌ر دوێنێ ئێران گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه هێزه‌كانی سوپای پاسداران ده‌چنه نێو كه‌شتییه‌كی گه‌وره له ئاوه ده‌ریاییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان لێكردوه‌و رایانگرتوه.
فارس نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌دابو، سیستمی به‌رگریی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی روبه‌ڕوی چه‌ند درۆنێكی بچوك بۆته‌وه له ئاسمانی تاران و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی رابردو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نی لوبنانی و ئیسرائیلی له كۆشكی سپی، رایگه‌یاند، ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌و دو وڵاته بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی دیكه درێژكرایه‌وه.
به‌ڵام به‌رله‌وه وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستكردنه‌وه به هێرش بۆ سه‌ر ئێران.