وه‌زاره‌تی به‌رگریی كوێت رایگه‌یاند، له عێراقه‌وه به دو درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان، هێرشه‌كه زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی كوێت، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دو پێگه‌ی سنوریی وشكانیان له باكوری وڵاته‌كه له‌ڕێگه‌ی دو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه، كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، درۆنه‌كان له عێراقه‌وه هاتون و هێرشه‌كه‌ش ته‌نیا زیانی ماددی لێكه‌وتۆته‌وه‌و هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی كوێت وتوشیه‌تی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان كردوه به گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ روداوه‌كه.