نزار ئامێدی: پێشکەشكردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دوامەخەن
  2026-04-24     

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە دەستوور بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان، ئەمەش بە پابەندبوونێکی دەستووری دەزانین کە ناتوانرێت دوابخرێت.

ئاوێنە: نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق، لەبارەی پێشکەشکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراقەوە، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە دەستوور بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان، ئەمەش بە پابەندبوونێکی دەستووری دەزانین کە ناتوانرێت دوابخرێت و بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانی لەسەر هەموو لایەک دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، خێراکردنی ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و دەستەبەرکردنی کارکردنی دروستی دامەزراوەکان و وەڵامدانەوەی خواستەکانی هاوڵاتییان بۆ حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هەبێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان بکات، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجە هەستیارانەی کە پێویستی لەپێشینەیی بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، چوارچێوەی هەماهەنگی کە گەورەتین فراکسیۆنی ناو پەرلەمانی عێراقە و لەلایەنە شیعەکان پێکدێت، پێشووتر نوری مالیکی وەک کاندیدی خۆی پێشکەش کردبوو، بەڵام ئەمریکا ڕەتی کردەوە کە ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر عێراقدا کرد.

بۆیە چوارچێوەکە دووشەمەی ڕابردوو بۆ دیارییکردنی کاندیدێکی نوێ کۆبوویەوە، بەڵام نەگەشتنە ئەنجام و کۆبوونەکەیان تا چوارشەمەی ڕابردوو درێژکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، کە دەبێت کاندیدی نوێ دیارییبکرێت.

ڕۆژ گەیشتە چوارشەمە و هەمووان چاوەڕوانی چوارچێوەکە بوون کە کاندیدێکی نوێ دیارییبکات، بەڵام جارێکی دیکە دیارییکردنی کاندید دواخرایەوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×