لە بەردەڕەش تەقە لە ماڵێک کرا و دوو منداڵ برینداربوون
  2026-04-24       157       

لە گەڕەکی شۆڕشی شارۆچکەی بەردەڕەشی سەربە پارێزگای هەولێر تەقە لە ماڵێک کرا و بە هۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

ئاوێنە: بە گوێرەی زانیارییەکان بریندارەکان دوو منداڵن، کە تەمەنیان ١٠ ساڵ و ١٤ ساڵە، دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

​تاکو ئەم ساتە، هۆکاری سەرەکیی ئەم هێرشە و ناسنامەی تەقەکەرەکان ڕوون نەبووەتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان و پۆلیس هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەبارەی وردەکاریی ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان بڵاونەکردووەتەوە.

پۆلیسی ناوچەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×