رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ هاتنی ماوچه‌ی مانگی چوار نییه، به‌ڵام بۆ مانگه‌كانی دیكه هێشتا دیار نییه.
ئاوێنه: رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، وتی، لیستی موچەی مانگی چوار و ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگی رابردو بۆ به‌غدا نێردراوە، نوسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق ماوه بچێته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌شه‌وه وەزارەتی دارایی هه‌رێم ئامادەکاری دەکات بۆ دابینکردنی ئه‌و بڕه داهاته‌ی كه ده‌بێت بنێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
وتیشی، بۆیه هیچ کێشەیەک نییه بۆ هاتنی موچه‌ی مانگی چوار، به‌ڵام بۆ مانگه‌كانی دیكه هێشتا دیار نییه.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه كه بۆ مانگی چوار هه‌رێم بڕی چه‌ند له داهاتی ناوخۆ ده‌نێرێت بۆ به‌غدا، ئاسایی عێراق داوای 120 ملیاره‌كه ده‌كاته‌وه له‌م مانگه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه لێكتێگه‌یشتن ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دور له چاوی راگه‌یاندنه‌كان، هه‌فته‌ی پێش‌و وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا بو بۆ تاوتوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ، حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقش ده‌زانن كه جموجوڵی بازرگانی له ده‌روازه‌كانی هه‌رێم و عێراقیش به‌گشتی كه‌مبۆته‌وه‌و شه‌ڕ له ناوچه‌كه، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر دۆخی دارایی وڵات، بۆیه له‌و قسانه‌ی كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مانه، تێگه‌یشتن بۆ ئه‌و دۆخه هه‌یه.
وتیشی، ئیسکۆداش بابەتێکی ترە کە داهاتی ناوخۆ کەمدەکاتەوە.