جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە کوردستان بەشێک نابێت لە جەنگ، چونکە بە وتەی ئەو جەنگ کاریگەری دەروونی و ئابووری و ئەمنی هەبووە.
ئاوێنە: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان له‌كۆڕ‌به‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی ئابووریی دێڵفی، رایگەیاند "جه‌نگ كاریگه‌ریی ده‌روونی و ئه‌منی و ئابووری له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هه‌بووه، ئێمه به‌شێك نین و نابین له‌و جه‌نگه‌ی کە هه‌یه".
وتیشی "پێشوازی لە ئاگربه‌ستی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌كه‌ین".
لەبارەی کوردانی سوریاشەوە ناوبراو دەڵێت "پاداشتی كورده‌كانی سوریا به‌شداریكردنه له‌بڕ‌یاره‌كانی دیمه‌شق".
قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات کە خاوه‌نی به‌پیتترین زه‌ویی كشتوكاڵین له‌ناوچه‌كه‌دا و دەیانەوێت ببنه هه‌نارده‌كارێكی سه‌ره‌كیی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان له‌جیهاندا، هەروەها جەختیش دەکاتەوە کە "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه روو له‌گه‌شه‌پێدانی گونده‌كان بكه‌ین".
"ده‌مانه‌وێت هه‌نگاوه‌كانمان له‌سنووری شاره گه‌وره‌كان تێپه‌ڕ‌ێنن و بگه‌ینه قه‌زاو ناحیه و ناوچه دابڕێنراوەکان، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه كوردستان به‌ڕ‌ووی جیهاندا بكه‌ینه‌وه". جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان وای وت