وادەکە کۆتایی هات... ناکۆکییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پرۆسەی سیاسی عێراقی پەکخستووە
  2026-04-26     

لەگەڵ دواخستنی دووبارەی کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ بڕیاردان لەسەر کاندیدێکی سەرۆک وەزیران پێشبینی سیاسی جۆراوجۆر هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ناکۆکی بەردەوام سەبارەت بە میکانیزمی هەڵبژاردن سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆش ئەو وادەیەی دەستور دایناوە بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیران، کۆتایی دێت.

ئاوێنە: هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دەڵێت: چوارچێوەکە کۆمەڵێک پێوەر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران داناوە، لەوانە قبوڵکردنی نیشتمانی، پابەندبوون بە دیدگای دەسەڵاتی باڵای ئایینی و گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی عێراق.

کولسیل مخلیس بڕیاردەرى ئەنجوومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەى سەباحى ڕاگەیاند، داوای خێراکردنی یەکلاکردنەوەی مەرجە دەستوورییەکانی کرد، لە پێش هەموویان پێکهێنانی حکومەت، چونکە دواکەوتن زیاتر قبوڵکراو نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستەنگە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکانی بەردەم وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، درێژەکێشانی ناکۆکی و چەقبەستووییە سیاسییەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە، بەتایبەتی لە ڕێگەی دابەزینی خزمەتگوزارییەکان و دواکەوتنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و ژێرخانی ئابووری، هاووڵاتییان چاوەڕێی هەنگاوی بەرجەستە و کردارى دەکەن.

ڕوونی کردەوە، پێکهێنانی حکومەتێکی تەواو بەهێز هەنگاوی یەکەمە بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان و تواناسازیی دامەزراوە جێبەجێکارەکان بۆ ئەنجامدانی ڕۆڵەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر، هەروەها نەبوونی حکومەتێکی کاریگەر ڕێگری دەکات لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت و توانای دەوڵەت بۆ وەڵامدانەوەی ئاستەنگەکان سنووردار دەکات.

دووپاتیکردەوە، پەرلەمان پشتگیری لە هەوڵەکان دەکات بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و گەیشتن بە کۆدەنگی لە چوارچێوەی دەستوریدا، جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییەکان بۆ بەهێزکردنی متمانەی گشتی بە دامەزراوەکان کردەوە.

سائر کەعبی پەرلەمانتارى عێراق ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت لە پرۆسەی سیاسیدا، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی ناکۆکی نێوان هێزەکانی ناو چوارچێوەکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئیرادەیەکی سیاسی هەیە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن.

وتیشی: کات لە هەستیاریدایە، هۆشداریشیدا کە بەردەوامی دواکەوتن دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاستی متمانەی نێوان هێزە سیاسییەکان و خەڵک هەبێت، ئەمەش پێویستی بە کردەوەی خێرا هەیە، بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی ئێستا.

محەمەد حسام حوسێنی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییە نیشتمانییەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند، ڕاوێژکارییەکان تا ئێستا بەردەوامن، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە پێناچێت ناوی کاندیدێک لە ئێستادا یەکلایی بکرێتەوە، چونکە گفتوگۆکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامن.

جێگەى ئاماژەیە، بەپێی دەستوورى عێراق، هەردواى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان دەبێت لە ماوەى ١٥ ڕۆژدا کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران دابنێت، بۆ ئەوەى دواتر لە پەرلەمان دەنگ لە سەر کاندیدەکە و کارنامە و پێکهاتەى حکومەتەکەى بدات، چوارچێوەى هەماهەنگى تەنیا ئەمڕۆى لە بەردەستە بۆ ئەوەى ئەو پۆستە یەکلایی بکاتەوە.

 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×