مالیکی و سودانی کشانەوە ڕەتدەکەنەوە؛ بەنبەستی سیاسی لە عێراق قووڵتر دەبێتەوە
  2026-04-26     

کۆبوونەوە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی نێوان نوری مالیکی و محەمەد شیاع سودانی بۆ کشانەوەی یەکێکیان لە کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران شکستی هێنا. سەرچاوە سیاسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەردوو سەرکردە پێداگری لەسەر مافی خۆیان دەکەن و هیچ لایەک ئامادە نییە بۆ ئەویتر پاشەکشە بکات، ئەمەش پرۆسەی سیاسی بەرەو بنبەستێکی قووڵتر بردووە.

ئاوێنە: لە کۆبوونەوەکانی درەنگانی شەوی ڕابردوودا کە لە کۆشکی حکومەت و ماڵی حەیدەر عەبادی بەڕێوەچوون، پێشنیاری نوێ خراوەتە ڕوو. باس لەوە دەکرێت کە هەریەکە لە "حەیدەر عەبادی" یان "ئیحسان عەوادی" وەک کاندیدی سازان (تەوافق) بخرێنە ڕوو بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی نێوان مالیکی و سودانی. 

بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی نوێ ئەنجام بدات. ئەگەر نەگەنە سازان، پەنا بۆ دەنگدانی ناوخۆیی و بنەمای زۆرینە دەبرێت بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک، بەڵام ئەم هەنگاوە مەترسی دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی ناوخۆیی لە ناو ماڵی شیعەدا لێدەکرێت.

شارەزایانی یاسایی ئاماژە بەوە دەکەن کە هەرچەندە وادە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت تێپەڕیون، بەڵام بەهۆی نەبوونی سزای یاسایی، ئەم وادانە تەنها وەک "ڕێکخەر" دەبینرێن، ئەمەش وایکردووە لایەنەکان لەژێر فشاری کاتدا نەبن و درێژە بە ململانێکانیان بدەن.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×