وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاردار حاجیانی هه‌رێم تا سنوری عه‌رعه‌ر به پاس بچن و له‌وێوه به فڕۆكه بچنه فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌ده.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراق، بڕیاردرا حاجیانی کوردستان تا سنوری عەرعەر بەپاس بچن، لەوێشەوە بۆ فرۆکەخانەی جەدە لە وڵاتی عەرەبستانی سعودیە بە فڕۆکە گەشت بکەن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەم بڕیارەش لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری حاجیانی کوردستان و گەیاندنیان بەسەلامەتترین ڕێگا بۆ مەککەی پیرۆزه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هەر لە کوردستانەوە حاجیان جانتاکانیان بەڕێگەی بارهەڵگر دەبرێتە شاری مەککەی پیرۆز و ڕەنگە پێش گەیشتنی خۆشیان جانتاکانیان بگات بە هۆتێل، ئەمەش بۆئەوەیە حاجیان بەوپەڕی ئاسودەیی گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.
بڕیاریشە ڕۆژی 12ی ئایار یەکەم گەشت بەفرۆکە دەستپێبکات، بەپێی خشتەیەکی ڕۆژانە لەماوەی سێ رۆژ تەواوی حاجیان گەشت دەکەن بۆ وڵاتی سعودیە.