لوقمان وه‌ردی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی له نێوان پارتی و یه‌كێتيدا نه‌ماوه." ده‌شڵێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی یان ئیقلیمی بێته نێوانمان كه ئه‌مه‌ش به كارێكی ره‌وا نابینین.
ئاوێنه: لوقمان وه‌ردی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به روداوی راگه‌یاند، ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا نییه و هیچ گفتوگۆیه‌ك نییه... ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی یان ئیقلیمی بێته نێوانمان، كه ئه‌مه‌ش به كارێكی ره‌وا نابینین و ده‌بێت خۆمان پێكه‌وه دابنیشین.
لوقمان وه‌ردی وتیشی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی 16 جار سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كردوه به مه‌به‌ستی رێككه‌وتن. ته‌نیا پێش ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه، بافڵ تاڵه‌بانی سێ جار له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی دانیشتوه.
وتیشی، له دو دانیشتن‌دا نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی به‌شدار بون، به‌ڵام پارتی ئاماده‌ی رێككه‌وتن نه‌بو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، وه‌ك یه‌كێتی له پرسی هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا ده‌نگمان به كاندیدی پارتی دا، به‌ڵام پارتی له پرسی سه‌رۆك كۆماردا ئاماده نه‌بو پشتیوانی كاندیدی یه‌كێتی بكات.
به‌قسه‌ی لوقمان وه‌ردی "پارتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی 39 كورسی هه‌یه، ده‌یه‌وێت هه‌ژمونی خۆی بسه‌پێنێت."
هه‌روه‌ها وتیشی"ئێستا ئێمه و نه‌وه‌ی نوێ لێكتێگه‌یشتنمان هه‌یه و خاوه‌نی 38 كورسین، به‌رامبه‌ر 39 كورسییه‌كه‌ی پارتی."
جه‌ختیشی كرده‌وه "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه باڵانسی هێز راست بكرێته‌وه و پۆسته‌كانی حكومه‌ت به دادپه‌روه‌ری دابه‌ش بكرێن."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئه‌گه‌ر سێ هه‌ڵبژاردنی تریش بكرێت، ئه‌نجامه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت "سه‌رباری پچڕانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌رگای گفتوگۆی دانه‌خستوه و ئاماده‌یه به وه‌ره‌قه‌یه‌كی نوێ دانوستاندن بكات."
به بڕوای لوقمان وه‌ردی "په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و یه‌كێتی نابێت بپچڕێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام پێویسته لایه‌نی به‌رامبه‌ریش ئاماده‌یی تێدا بێت."