بڕیار بو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، تا گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، چوارچێوه كۆبونه‌وه‌كانی خۆی راگرتوه.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ماڵپه‌ڕی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"ی راگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دواخراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرابكات و وتیشی، تاوه‌كو ئێستا چوارچێوه هیچ واده‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ كۆبونه‌وه‌ی خۆی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری نه‌كردوه.
هاوكات ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بڕیاریداوه سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانی رابگرێت تا ئه‌و كاته‌ی رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه دێته‌ئاواره‌وه، وتیشی، كۆبونه‌وه دوقۆڵییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی درێژه‌یان ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه وتوشیه‌تی، به‌نێوه‌ندگیریی فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵێك هه‌یه بۆ رێكخستنی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به ئامانجی نزیك كردنه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانیان.
به‌قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی نێوان سودانی و مالیكی بكرێت و بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وكات ئه‌مینداری گشتی چوارچێوه ناوی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ریش رێككه‌وتن نه‌كرێت ئه‌وا كۆبونه‌وه دوقۆڵییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی چوارچێوه به‌رده‌وامیان ده‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه وتوشیه‌تی، سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانی چوارچێوه راگیراون تا ئه‌و كاته‌ی مالیكی و سودانی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.