شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بەهێزی شەستەباران و تەرزە و هەورەبرووسکە دەست پێدەکاتەوە
  2026-04-27       233       

بەپێی پێشبینییەکانی ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، بەهۆی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و بارستەهەوایەکی ساردەوە، شەپۆلێکی بەهێزی کەشوهەوا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە:

ڕۆژی سێشەممە:

بەرەبەیان: دەستپێکردنی تاوەباران و هەورەبرووسکە لە (گەرمیان، سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک).

نیوەڕۆ: فراوانبوونی شەپۆلەکە بۆ ناوچەکانی (راپەڕین، سۆران، هەولێر، دهۆک).

دوای نیوەڕۆ و شەو: شەپۆلەکە لە (سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک، گەرمیان) زۆر بەهێز دەبێت؛ ئەگەری شەستەباران، تەرزەی توند و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.

گۆڕانکارییەکانی تر: پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٣ بۆ ٤ پلە دادەبەزن و خێرایی با (١٥-٢٥ کم/ک) دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە:

سەنتەری شەپۆلەکە: مەترسییەکە دەگوازرێتەوە بۆ (دهۆک، بادینان، سۆران، راپەڕین)، ئەگەری لافاو و شەستەبارانی توند هەیە.

ناوچەکانی تر: لە (سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک، باکووری گەرمیان، سەنتەری هەولێر) ناوبەناو تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە بەردەوام دەبێت.

گۆڕانکارییەکانی تر: پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلەی تریش دادەبەزن.

تێبینی: لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە کاریگەریی ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت و کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×