سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، ڕۆژی دووشەممە، ڕێنماییدا بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوچەی سەوز بە ڕووی هاتووچۆی هاووڵاتییاندا لە کاتی ئێوارەدا.
ئاوێنە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "سوودانی فەرمانێکی دەرکردووە بۆ کردنەوەی دەروازەکانی ناوچەی سەوز بە ڕووی هاووڵاتییان و ئۆتۆمبێلەکاندا، ئەمەش لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەستپێدەکات."
پێشتر هێزە ئەمنییەکان دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان لە بەغدا داخستبوو، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران هەوڵی هەڵکوتانە سەریان دابوو؛ ئەوەش لە پاش کوژرانی ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی لە سەرەتای مانگی ئازاردا، لە ئەنجامی زنجیرە هێرشێکی مووشەکی ئەمریکی-ئیسرائیلی کە کۆبوونەوەیەکی نهێنییان لە تاران کردبووە ئامانج.