بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی سكاڵایه‌ك له‌دژی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی كه گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له‌ڕێی بۆریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاره سبه‌ی دادگاكه له‌باره‌ی سكاڵایه‌ك كۆببێته‌وه كه له‌دژی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن عوده‌ی عه‌واد، سه‌رۆكی فراكسیۆنی سادقون له په‌رله‌مانی عێراق تۆماركراوه‌و تێیدا داوا كراوه دادگا بڕیار بدات به‌وه‌ی كه ئه‌و رێكار و مه‌رجانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌رچون وه‌ك ره‌زامه‌ندی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له‌ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، "نادروستن."
هه‌روه‌ها سكاڵاكار داواشی كردوه دادگاكه فه‌رمانێكی وه‌لائی به‌په‌له ده‌ربكات بۆ راگرتنی رێكاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م سكاڵایه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.