پۆلیسی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌نجامی روخانی باڵه‌خانه‌كه‌ی كه‌ركوك، دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 19 كه‌سی تریش برینداربون. ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش ده‌ڵێت، زه‌وییه‌كه له 300 مه‌تر كه‌متره‌و مۆڵه‌تی بینای نییه.
ئاوێنه: پۆلیسی کەرکوک، رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی روخانی باڵه‌خانه‌كه‌ی كه‌ركوك له‌كاتی سه‌قفتێكردندا، دو کەس گیانیان لەدەستداوە و 19 كه‌سی تریش برینداربون.
به‌رله‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگریی شارستانی عێراق رایگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له كه‌ركوك توانیویانه ته‌رمی كرێكارێك له‌ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌كه‌دا ده‌ربهێنن و هه‌روه‌ها 10 كرێكاری دیكه‌یشیان به برینداری له‌ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌كه‌دا ده‌رهێناون و تیمه‌كانیش به‌رده‌وامن له پڕۆسه‌ی گه‌ڕان.
محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، پارێزگاری كه‌ركوك فه‌رمانی كردوه به لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی روخانی باڵه‌خانه‌كه‌و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له‌دژی خاوه‌نه‌نی باڵه‌خانه‌كه.
ئه‌حمه‌د ره‌مزی كوپه‌رلو، ئه‌ندامی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له شوێنی روداوه‌كه به رۆژنامه‌نوسانی وت، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی روخاوه، مۆڵه‌تی بینای نییه، خاوه‌نی زه‌وییه‌كه ده‌ڵێت، وه‌كو فه‌رمانبه‌ر زه‌وییه‌كه‌ی به دیاری له حكومه‌ت وه‌رگرتوه. زه‌وییه‌كه به‌پێی نوسراوی تاپۆ، كه‌متر له 300 مه‌تره.
وتیشی، مۆڵه‌تی بیناكردن بونی نییه، كێ بیناكه ده‌كات نازانین. به‌داخه‌وه ئه‌مه زیاده‌ڕۆییه كه به به‌رچاوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جه‌ختی كرده‌وه، وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م روداوه ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ر كه‌سێك كه‌مته‌رخه‌م بێت سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.