به‌پێی قسه‌ی دو سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان رێككه‌وتون له‌سه‌ر كاندیدكردنی عه‌لی زه‌یدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئاوێنه: خالید مه‌رسومی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، له لێدوانێكدا بۆ میدیای عێراقی وتی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان رێككه‌وتون له‌سه‌ر كاندیدكردنی عه‌لی زه‌یدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
هاوكات موشریق فرێجی، سه‌ركرده له هه‌مان هاوپه‌یمانی له لێدوانێكدا بۆ سومه‌ریه نیوز وتی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ئه‌مشه‌و كۆده‌بێته‌وه بۆ دیاریكردنی عه‌لی زه‌یدی وه‌كو كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، راسپاردن و دیاریكردنی عه‌لی زه‌یدی وه‌ك كاندید بۆ پۆسته‌كه، به كۆده‌نگی لایه‌نه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت.