حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، جارێكی دیكه به درۆن هێرشكرایه سه‌ر كه‌مپی ئازادی له كۆیه.
ئاوێنه: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، جارێكی دیكه به درۆن هێرش كرایه سه‌ر كه‌مپی ئازادی له نزیك كۆیه كه بنه‌ماڵه‌كانی حزبه‌كه‌یانی تێدا نیشته‌جێن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
این حمله در حالی گزارش شده است که چند ساعت پیش از آن نیز کمپ «سورداش» در نزدیکی سلیمانیه هدف حمله قرار گرفته بود.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌مپی ئازادی، دوای ئه‌وه دێت كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش هێرش كرایه سه‌ر كه‌مپی كۆمه‌ڵه له سورداش له سنوری قه‌زای دوكان.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وتوشیه‌تی، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر ئێران و دوای ئاگربه‌ستیش تاوه‌كو ئێستا 112 جار به موشه‌ك و درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر كه‌مپه‌كانی حزبه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێك له هێرشه‌كان نه‌خۆشخانه‌و خوێندنه‌كانی كه‌مپه‌كانیان كردۆته ئامانج.