دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق، رهتیدهكاتهوه سازشیان لهسهر قەرزەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیكۆم كردبێت و جهختیش دهكاتهوه كه تەواوی ڕێکارەکانیان لەو دۆسیەیەدا بە ئامانجی بەدەستهێنانەوەی ئەو قهرزانهیه، نەک دهستبهرداربون یان سازش لهسهر كردنیان.
ئاوێنه: دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق، ئهمڕۆ دوشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، دەستەكهیان ئەو بانگەشە و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوه دهكهن سازش لەسهر ئهو قەرزانە كراوه كه کە لە ئەستۆی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمدان و جەخت دەکاتەوە کە ئەم بانگەشانە ناڕاستن و پشت بە هیچ بنەمایەکی یاسایی یان واقیعی نابەستن.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "مافە داراییەکان، مافی گشتیین و فەرامۆش ناکرێن و تەواوی ڕێکارەکانی دەستەکە لەم دۆسیەیەدا ئامانجیان بەدەستهێنانەوەی ئەو مافانەیە، نەک لێخۆشبون یان سازش لهسهر كردنیان."
ڕونیشیکردۆتهوه"کۆمپانیاکە، بەپێی گرێبەستی پاكتاوكردن له 23/9/2025، پابەندە بە دانەوەی قەرزە چەسپاوەکان، جگە لە بەردەوامیی ئەژمارکردنی ئەو شایستە داراییە زیادانەی کە کەوتونەتە سەری بەشێوەیەکی بەردەوام تاوەکو کاتی دەرچونی ئەم راگهیهندراوه."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "دەستەکە جەخت دەکاتەوە کە لابردنی راگرتن لهسهر كۆمپانیاكه وەک لێخۆشبون بۆ کۆمپانیاکە ئەنجام نەدراوە و بەهیچ جۆرێک بە واتای لێخۆش بون له قەرزەکە یان سازشكردن لهسهری نایهت، بەڵکو وەک ڕێکارێکی پەیوەست بە جێبەجێکردنی گرێبەستی ڕێککەوتنەکە هاتوە، لەگەڵ مانەوەی قەرزەکە بە تەواوی، و مانەوەی مافی دەستەکە لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست لە کاتی پێشێلکردنی هەر پابەندییەک لە پابەندییەکانی ڕێککەوتنەکە".
ئەوەشی خستەڕو کە "دەستەکە لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا، ڕێکاری یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانی گرتوەتەبەر، کە بریتی بون لە حیجز خستنە سەر ماڵ و سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی کۆمپانیاکەو ئەنجامدانی ڕێکاری دەستبەسەرداگرتن و وەرگرتنەوە بەپێی بنەما یاساییەکان لەسەر ئەو پارانەی لەو کاتەدا لە بانکە عێراقییەکاندا هەبون."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "تەواوی ڕێکارەکانی دەستەکە لەم دۆسیەیەدا دورنەبون لە چاودێری و سەرپەرشتی، بەڵکو بەپێی ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (٢٥٢٤٤)ی ساڵی ٢٠٢٥ و بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران و نوسراوەکانی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بون، جگە لە بەدواداچونی بەردەوامی دەستەی دەسپاکی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی".
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "دەستەکە ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران بهرزدهنرخێنێت و جەخت دەکاتەوە كه ئامادەییه بۆ پێدانی وەڵامی فەرمی و تێروتەسەل به ئەندامانی پهرلهمان، بە پشت بەستن بە هەمو بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان، لهگهڵ گهیشتنی پرسیارەكانی پهرلهمانتاران لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەكانهوه."