چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، به‌ڕه‌سمی كاندیدكردنی عه‌لی زه‌یدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راسپارد.
ئاوێنه: چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعه‌كان له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری كردوه، رایگه‌یاند، پشت بەستن بە حوکمەکانی ماددەی (٧٦/ یەکەم) لە دەستوری عێراق و به ئاماژه‌دان به به نوسراوی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی کە پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە جەنابتان ئاگادار دەکەینەوە کە کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی کە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کوتلە هاوپەیمانەکانی پێکهاتوە، بریتییە لە عەلی فالیح کازم زه‌یدی.
راجين تفضل فخامتكم بالاطلاع واتخاذ الاجراءات اللازمة لإصدار كتاب تكليف رئاسة الوزراء وتشكيل مجلس الوزراء في المدد المنصوص عليها دستورياً وفقاً لأحكام المادة ٧٦ من د‌ستور جمهورية العراق.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، داواکارین لە جەنابتان بفەرمون به گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان بۆ دەرکردنی نوسراوی ڕاسپاردن بۆ سەرۆکایەتی وه‌زیران و و پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لەو ماوە دیاریکراوانەی کە لە دەستوردا هاتوە.
كاندیدیكردنی عه‌لی زه‌یدی به‌ڕه‌سمی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا بوه. وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتوه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت، چوارچێوه هه‌ڵوێستی مێژویی و به‌رپرسیارانه‌ی هه‌ریه‌كه له نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی به‌رزنرخاند كه وه‌كو كاندید بۆ پۆسته‌كه كشانه‌وه، ئه‌وه‌ش كارئاسانی ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنی چه‌قبه‌ستویی سیاسی بوه ده‌ره‌فه‌تێكیش بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تا بتوانێت كاندیدێك بۆ پۆسته‌كه دیاری بكات.

