نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆماری عێراق، عه‌لی زه‌یدی، كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپارد.
ئاوێنه: نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له كۆشكی به‌غدا، عه‌لی زه‌یدی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپارد.
عه‌لی زه‌یدی، هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانه‌وه، وه‌كو كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیاریكرا.
عه‌لی زه‌یدی كێیه؟
ناوی ته‌واو: عەلی فالیح کازم زەیدی
ساڵ و شوێنی لەدایکبون: 1986، پارێزگای زیقار
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە یاسا - بەکالۆریۆس لە دارایی و بانک - ماستەر لە دارایی و بانک.
سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی باشوور (مصرف الجنوب).
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای نیشتمانیی هۆڵدینگ (ئێستا).
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی زانکۆی شەعب.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی پەیمانگای پزیشکیی عەشتار.
ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق.