عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو جەختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر بۆ کارکردنی لەگەڵ تەواوی هێزە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە وەڵامدەرەوەی داخوازییه‌كانی هاوڵاتییان بێت.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، عه‌لی زه‌یدی، لەمیانی رێوڕه‌سمی راسپاردنیدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، سوپاس و پێزانی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بەرامبەر پەرۆشییەکەی بۆ تەواوکردنی ئەم شایستە دەستورییە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
هه‌روه‌ها عه‌لی زه‌یدی جەختیشی کردەوە لەسەر سوربوونی بۆ کارکردن لەگەڵ هەمو هێزە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە وەڵامدەرەوەی داخوازییەکانی هاوڵاتییان بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر.