شه‌وی رابردو له‌ئه‌نجامی دروستبونی شه‌ڕه ته‌قه له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك، هاوڵاتیه‌ك كوژرا و كوڕه‌كه‌شی به‌سه‌ختی برینداركرا، پۆلیسیش ده‌ڵێت، "تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیمان ده‌ستگیركردوه".
ئاوێنە: پۆلیسی دهۆك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی ره‌زا له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك، له شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌ك هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه، پاش گه‌یشتنیان ده‌ركه‌وت هاوڵاتیه‌ك كوژراوه و كوڕه‌كه‌شی برینداركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌هاوكاری كه‌سوكاری تاوانلێكراو و كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و توانیان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان دیاری بكه‌ن كه ژماره‌یان چوار كه‌سه، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌رچوه و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی زاخۆ، "بكوژێك" له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی زاخۆوه ده‌ستگیركرا و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
تا ئێستا هۆكاری روداوه‌كه ئاشكرانه‌كراوه و پۆلیسی دهۆكیش جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، په‌ڕاویان بۆ روداوه‌كه كردۆته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه.