بەریتانیا پێشوازی لە ڕاسپاردنى عەلی زەیدی وەک سەرۆکوەزیرانى نوێی عێراق دەکات
  2026-04-28     

باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد بڵاوى کردەوە، بەریتانیا پێشوازی لە ڕاسپاردنى عەلی زەیدی وەک سەرۆکوەزیرانى نوێی عێراق دەکات، بەو پەڕى خوشحاڵییەوە چاوەڕوانى کارى هەماهەنگین لەگەڵ عێراق.

ئاوێنە: عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، سەبارەت بە ڕاسپاردنى عەلی زەیدی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراق ڕاگەیاندراوکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە، بەریتانیا پێشوازی لە ڕاسپاردنى عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانى نوێی عێراق دەکات، هیوای سەرکەوتن بۆ عەلی زەیدی دەخوازین لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە خێرایی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەریتانیا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنە لەگەڵ حکومەتی نوێ لەسەر ئاستەنگە بەپەلەکانی بەردەم عێراق، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووریدا.

دواى مشتومڕێکى زۆر شەوى ڕابردوو چوارچێوەى هەماهەنگى عەلی زەیدى وەک کاندید خۆیان بۆ ئەو پۆستە دیاریکرد و ڕاستەوخۆش لەلایەن سەرۆککۆمارەوە ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەشێک پێیان وایە ئەمە بۆ کات کوشتنە تا کاندێکى دیکە دیارى دەکرێت، چوارچێوەکە نایەوێت زیاتر لەوادەى دەستوورى لابدات، بەڵام بۆچوونێکى دیکە بەپێچەوانەیە و ئاماژە بەوەدەکات، کە چوارچێوەکە متمانەی تەواوی بە زەیدی داوە.

عەلی فالح کازم زەیدی، کاندیدی سەرۆکوەزیران لە ساڵی ١٩٨٣ لە پارێزگای زیقار لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا و دارایی و بانک و بڕوانامەی ماستەر لە دارایی و بانک، پێشتر وەک سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی بانکی باشوور کاری کردووە، پێش کاندیدکردنی، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی هۆڵدینگ و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی زانکۆی شەعب و خاوەنی کەناڵی ئاسمانیی دیجلە بووە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×