مەسرور بارزانی: کابینەی دەیەم پێکبهێنرێت و چیتر دوا نەکەوێت
  2026-04-28       310       

لەدوای ئەوەی عەلی زەیدی راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق، لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند کە چیتر پێکهێنانی کابینەی دەیەم "دوانەکەوێت".

 

ئاوێنە: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران وتی "لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی فیدراڵ، هیوادارین، کابینەی نوێ ببێتە مایەی هاتنەئارای سەردەمێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و ڕێزگرتن لە مافە دەستورییەکان و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان".

سەرۆکی حکومەت وتیشی "ئێمە هەر لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، خوازیاربووین لە زووترین کاتدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت و هیوادارین چیتر ئەم بابەتە دوا نەکەوێت".

"سوپاسی وەبەرهێنەرانی کوردستان و کەرتی تایبەت ده‌كه‌ین کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و بزاڤی بازرگانی لە کوردستان هەبووە". مەسرور بارزانی وا دەڵێ
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×