فەرهاد ئەتروشی چەند نهێنییەک لەبارەی حەلبوسییەوە ئاشکرا دەکات
  2026-04-28       686       

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باس لە هۆکاری نەبوونی محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکی پەرلەمان دەکات و دەڵێت؛ پارتی ئەگەر ڤیتۆشی لەسەر دانانەوەی هەبووایە چوارچێوەی هەماهەنگی "رازیبوونایە، هەر دەبووەوە بە سەرۆک".

 

ئاوێنە: فەرهاد ئەتروشی، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الرابعە"، رایگەیاند "ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر گەڕانەوەی محمەد حەلبوسی بۆ سەرۆكایەتی پۆستی پەرلەمانی عێراق رێككەوتنیان بكردایە، ئەوە دەگەڕایەوە".

ئەتروشی خاڵە گرنگەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "تەنانەت ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستانیش ڤیتۆی لەسەر هەبوایە هەر دەیانگەڕاندەوە، بە بەڵگەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارو دانانی سەرۆكی ئەركان و چەندین پرسی تر".

جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمان زیاتری رونکردەوە و وتی "زۆرینەی پەرلەمانیی عێراق لای ئەوانە، ئەوەی باس دەكرێت لەبارەی ئەوەی پارتی نەیهێشتووە حەلبوسی بگەڕێتەوە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەهانەو پاساوە".

فەرهاد ئەتروشی وتیشی "ئەى بۆ باسی ئەوە ناكەن پارتی هۆكاری سەرەكی بوو لە دانانی حەلبوسی بە سەرۆكی پەرلەمان، لە خولی رابردوودا و مەسعود بارزانى، پشتیوانی سەرەكی بوو لە وەرگرتنی ئەو پۆستە".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×