بەهای تمەنی ئێرانیی بەرانبەر دۆلاری ئەمریکیی جارێکی تر دابەزیی بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی، نرخی هەر دۆلارێک لە بازاڕەکاندا ۱۸۰ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
ئاوێنە: ئەمڕۆ ماڵپەڕەکانی تایبەت بە نرخەکانی دراو لە ئێران دەربارەی دابەزینی نرخی تمەن بەرانبەر دۆلار بەمجۆرە زانیارییان خستووەتە ڕوو. لە هەواڵەکەدا هاتووە، بەهای تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی جارێکی تر دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد و نرخی هەر دۆلارێک لە بازاڕە ئازادەکاندا ۱۸۰ هەزار تمەنی تێپەڕاند کە دەکاتە ١٠٠ دۆلاری بەرامبەر ١٨ ملیۆن تمەنە، ئەمەش بووەتە هۆی درووستکردنی ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لە ناو بازاڕەکاندا.
هاوکات، ئەم هەڵکشانە دوای ئەوە دێت کە گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا و دروستبوونی سنووردارکردنی دارایی لە وڵاتانی کەنداو بۆ سەر ئێران چڕتر بوونەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، خەزێنەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، لە ژێر فشاری سەرۆکی ئەمریکا ڕێژەی هەڵاوسان لە تاران دوو هێندە بووە و بەهای دراوی ئێران بە خێراییەکی زۆر ڕووی لە دابەزین کردووە، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بژێوی خەڵک درووستکردووە.