دوای ساڵانێک لە وشکەساڵی و کاولبوون؛ ئەم هاوینە زۆنگاوەکانی عێراق وشک نابن
  2026-04-29     

دوای چەندین ساڵ لە وشکەساڵی کە عێراقی هیلاک کردبوو و سێبەری خستبووە سەر ناوچەی زۆنگاوە ئەفسانەییەکانی باشووری وڵاتەکە، بارانبارینی ئەم دواییە ژیانی بەخشییەوە بەم ناوچەیەی نێوان هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات.

ئاوێنە: دیمەنەکە بەتەواوی گۆڕاوە و پێچەوانە بووەتەوە لەم ناوچەیەدا، بەجۆرێک بەلەمەکانی ماسیگرتن بە هێمنی بەسەر ئاوی زۆنگاوەکاندا دەڕۆن و شەپۆلی بچووک دروست دەکەن کە لەسەر ڕووی زەوییە شێدارەکان دەدرەوشێنەوە؛ ئەو زەوییانەی ڕۆژگارێک وشک و کاول بوون، پێش ئەوەی بەهۆی ئەو بارانەی زۆر چاوەڕێی دەکرا ژیانیان تێدا بگەڕێتەوە.

لە درێژایی زۆربەی هۆڕی حەوێزە، ئەو ئاوەی گەڕاوەتەوە تێکەڵ بە پەڵە سەوزاییەکان بووە، لە کاتێکدا گامێشەکان تێیدا خۆیان دەشۆن یان بە هێواشی لە نزیکەوە دەسوڕێنەوە و گژوگیا تازەکان دەلەوەڕن.

لە سەرووی ئەو ناوچەیەشەوە، باڵندەی جۆراوجۆر دەفڕن و جووڵەکانیان لەسەر ڕووی ئاوە مەنگەکە ڕەنگ دەداتەوە، ئەمەش دیمەنێکە گوزارشت لە فرەچەشنیی زیندەیی ئەم زەوییە شێدارانەی وڵاتی نێوان دوو ڕووبارەکە دەکات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر.

بارانێک هیوای گەڕاندەوە

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ساڵانێک لە وشکەساڵی - کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و دروستکردنی بەنداو لەلایەن وڵاتانی دراوسێ لەسەر سەرچاوەی ڕووبارەکان - وێرانکارییەکی گەورەی بەسەر زۆنگاوەکانی عێراقدا هێنابوو.

بەڵام چەند شەپۆلێکی بارانبارین لەم زستانەدا، هیوای بۆ دڵی دانیشتووان و کەسانی پەیوەندیدار بە هەمان شێوە گەڕاندەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، 'کازم قاسم'ـی ماسیگر، لە کاتێکدا بەناو بەلەمە دارە درێژەکەیدا دەڕۆیشت و عەبا سپی و جامانەکەی لەبەردا بوو، وتی: "ژیان دەگەڕێتەوە، لەگەڵیشیدا ماسی و سامانی ئاژەڵی دەگەڕێنەوە، خەڵکیش هەست دەکەن کە نیشتمان و داهاتوویان بۆ گەڕاوەتەوە".

هەروەها وتیشی: "پەیامم بۆ ئەو خەڵکەی لێرە دەژین ئەوەیە.. ئەمە خاکی ئێوەیە، ئەمە ماڵی ئێوەیە... و بۆ نەوەکانی داهاتووش هەر وا دەمێنێتەوە"، ئەمەش بەپێی ئەوەی ئاژانسی فرانس پرێس گواستوویەتیەوە.

لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند کە کۆگاکانی ئاوی ڕووباری دیجلە نزیکەی پڕبوونەتەوە، و ئاماژەی بەوەشدا کە پێشبینی دەکەن لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاستی ئاوی ڕووباری فورات بەرزببێتەوە ئەگەر سووریا ئاوی بەنداوەکانی بەربداتەوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×