په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ئاشكراده‌كات و ده‌شڵێت، له كابینه‌ی نوێ‌دا سه‌رۆك وه‌زیران چوار جێگری ده‌بن به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیر بن.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن خه‌فاجی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان، كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌باره‌ی پێكهاته‌ی حكومه‌تی نوێ له عێراق، رایگه‌یاند، جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بن به (4) جێگر، دوان بۆ شیعه‌و یه‌كێك بۆ كورد‌و یه‌كێك بۆ سوننه، به‌ڵام ئه‌مجاره جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران پۆستی وه‌زارییان نابێت.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، وه‌زاره‌تی دارایی بۆ عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌بێت كه قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی نه‌وت لای هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سودانی ده‌بێت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر لای كورد ده‌مێنێته‌وه‌و به دیاریكراویش بۆ "برایانی پارتی دیموكراتی كورستان ده‌بێت."
حه‌سه‌ن خه‌فاجی وتیشی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوننه دانوستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندی باڵا بگۆڕێته‌وه به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.