ئاسايشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له سنوری قه‌زای قوشته‌په، كه‌سێك برایه‌كی خۆی كوشتوه‌و دواتر تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیان ده‌ستگیركراوه‌و دانی به‌وه‌دا ناوه كه براكه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوشتوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە ڕێکەوتی 28/4/2026، لە گوندی دوشیوانی سەربە قەزای قوشتەپەی شاری هەولێر، لە ڕوداوێکی کوشتن ئاگادار کراینەوە، کە هاوڵاتییەک بەناوی مالیک ئەنوەر ئه‌حمه‌د، پیشەی شوانی مەڕو ماڵات بوه، لە شوێنێکی چۆڵەوانی کوژراوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دەستبەجێ لەلایەن تیمی تاوانەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کراو ناسنامەی تۆمەتباری بکوژ ئاشکراکرا کە دەکاتە برایەکی کوژراوەکە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، دوای ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری بکوژمان دەستگیر کرد بەناوی (د. أ. أ.).
ئاسایشی هه‌ولێر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لە لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا نا کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی براکەی خۆی.