عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق و تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاوتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیمان له تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سوریا، پێگه‌یشت و تێیدا پیرۆزبایی لێكردین به‌بۆنه‌ی راسپاردنمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
عه‌لی زه‌یدی وتوشیه‌تی، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا گفتوگۆمان له‌باره‌ی رێگه‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری نێوان عێراق و ئه‌مریكا له بواره جیاجیاكاندا كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی پته‌وكردنی هاوبه‌شیی ستراتیژیی نێوان هه‌ردو وڵات.