وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان درۆنێكی نه‌ناسراویان له به‌ری ره‌سافه له به‌غدا خستۆته‌خواره‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 21ی نیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه، یه‌كه‌كانی فه‌وجی یه‌كه‌م له لیوای 45ی فیرقه‌ی 11، چاودێری درۆنێكی نه‌ناسراویان كردوه له چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆیاندا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئامانجه‌كه، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باره‌گای فیرقه كرا بۆ دڵنیابونه‌وه له ناسنامه‌ی درۆنه‌كه، ده‌ركه‌وت كه درۆنێكی نه‌ناسراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یكه‌كانی ده‌ستیان كرد به كردنه ئامانج و خرایه خواره‌وه.