تره‌مپ ته‌له‌فۆن بۆ عه‌لی زه‌یدی ده‌كات و بانگهێشتی ده‌كات بۆ سه‌ردانی واشنتۆن
  2026-04-30     

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ئه‌نجامداو به‌ڕه‌سمی بانگهێشتی كرد بۆ سەردانكردنی واشنتۆن دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

ئاوێنه‌: نوسینگه‌ی سەرۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، عەلی فالح زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت و تێیدا پیرۆزبایی لێكرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بەشێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستە کرد بۆ سەردانکردنی واشنتۆن له‌دوای پێکهێنانی حکومەت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا خرایەڕو، جگە لە جەختکردنەوەی هەردولا بۆ کاری هاوبەش و هاوکاری دوقۆڵی لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×