تره‌مپ: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ عه‌لی زه‌یدی ده‌خوازین له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی بێ تیرۆر
  2026-04-30     

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له‌ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێدراوی عێراق ده‌كات به‌ بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌ڵێت، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی بێ تیرۆر.

ئاوێنه‌: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەین به‌ بۆنه‌ی راسپاردنی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق.

وتوشیه‌تی، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە کارەکانیدا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی بێ تیرۆر کە بتوانێت داهاتویەکی گەشتر بۆ عێراق بونیاد بنێت.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "ئێمە چاوەڕوانی پەیوەندییەکی نوێی بەهێز، به‌رهه‌مدار و پڕبایەخین لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. ئەمە سەرەتای وەرزێکی نوێی مەزنە لەنێوان گەلانی هەردو وڵاتماندا-خۆشگوزەرانی، سەقامگیری و سەرکەوتنێک کە پێشتر وێنەی نەبینراوە. دوبارە پیرۆزه‌ عەلی."

به‌رله‌وه‌ نوسینگه‌ی سەرۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، عەلی فالح زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت و تێیدا پیرۆزبایی لێكرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بەشێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستە کرد بۆ سەردانکردنی واشنتۆن له‌دوای پێکهێنانی حکومەت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا خرایەڕو، جگە لە جەختکردنەوەی هەردولا بۆ کاری هاوبەش و هاوکاری دوقۆڵی لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×